یەكێتی: سلێمانی ئابڵوقە دراوە

لڤین:

بەرپرسێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەەیەنێت، بە پلان هەوڵ دەدرێت داهاتی سلێمانی بچێتەوە هەولێرو سلێمانی ئابڵوقە دراوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی یژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندووە، بەپێی ماڵپەری شەفافیەت داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەی سلێمانی (61 ملیارو 361 ملیۆن) دینار بووە و داهاتەكەش بۆ تەمویلی مووچەو بودجە تەشغیلی و خەرجی سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم خەرج دەكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە “لەماوەی 8ی مانگی رابردوودا (242 ملیارو 438 ملیۆن) دینار كورتهێنانی مانگانە هەبووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئێ تەبعەن هەرچی پارەی بانكەكانی سلێمانی هەیە دەبێت بۆ ئەم كورتهێنانە بڕوات بۆ ئەوەی موچە بدرێت”.
هەروەها وتویەتی “كابینەی نۆیەمی حكومەت هەر لە سەرەتاوە كۆمەڵێك خەسڵەتی هەبووە كە یەكەمیان تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی بووەو حكومەتی هەرێم جیاوازی لە نێوان پارێزگاكان دەكات”.
بەوتەی زیاد جەبار، حكومەت بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی ئەوەدایە داهاتەكانی سلێمانی بگەڕێتەوە بۆ هەولێر، ئێستا لە هاتوچۆی هەولێر خەریكی ئیشكردنن بۆ ئەو جۆرەی ئۆتۆمبیلەی پێی دەوترێت “مەلیكە”، ئێستا ئەوانەی سلێمانیش دەبێت بچن لەوێ تۆماری بكەن، ناهێڵن ئەم ئۆتۆمبیلانە لە سلێمانی تۆمار بكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button