نرخی ئەمشەوی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان بزانە

لڤین:
ئەمشەو چوارشەممە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕەكان گۆڕانكاری زیاتری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٣ هەزار و ٨٥٠ دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی هەرێم مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكان بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرا.
هەر ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٣١٩ ملیۆن و ٥٩٥ هەزار و ٩١٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٩٣ ملیۆن و ٦٩٥ هەزار و ٩١٧ دۆلار بووە، لە كاتێكدا بڕی ٢٢٥ ملیۆن ٩٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی كاش بووە.