قوتابخانەی دانێڵ میترانی فەرەنسی لە هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردنەوە

لڤین:

قوتابخانەی دانێڵ میترانی فەرەنسی لە هەولێر سەبارەت بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی مامۆستایەكی قوتابخانەكە بۆ سەر قوتابییەكی حەوت ساڵان روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنن “لەگەڵ پێشكەشكردنی سكاڵاكە، مامۆستا تۆمەتبارەكە لەلایەن قوتابخانەكەوە دەستبەجێ لە كارەكەی دوورخرایەوە. مامۆستاكە دەستگیركراوە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە”.
قوتابخانەی دانێڵ میترانی فەرەنسی رایگەیاندووە “تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵێك لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە، لەگەڵ پێشكەشكردنی سكاڵاكە، مامۆستا تۆمەتبارەكە لەلایەن قوتابخانەكەوە دەستبەجێ لە كارەكەی دوورخرایەوە و مامۆستاكە دەستگیركراوە و لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە”.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە “قوتابخانەكە لەگەڵ پۆلیس كە لێكۆڵینەوە دەكات لە هاوئاهەنگیدایە و بە تەواوی بەشداری لە لێكۆڵینەوەكەدا دەكات. قوتابخانەكە بەرنامەیەكی پەروەردەیی و هۆشیاریی تۆكمەی بۆ قوتابیان هەیە بۆ ئەوەی منداڵان هەر رەفتارێكی ناشیاو بناسنەوە و سكاڵای لەبارەوە بكەن. هیچ مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ منداڵان لە قوتابخانەی فەرەنسی دانیێل میترانی هەولێر قبوڵ ناكرێت”.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە “قوتابخانەكە هەموو شتێك دەكات بۆ زامنكردنی سەلامەتی و تەندروستیی قوتابیان، لەنێویاندا لە رێگەی یارمەتیدانی منداڵە پەیوەندیدارەكە. قوتابخانەكە بە تەواوی رێز لە پڕۆسەی لێكۆڵینەوەی یاسایی دەگرێت كە پۆلیس و دەزگا دادوەرییەكان سەرپەرشتی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button