مووچەی مووچەخۆران زیاد دەکرێت

لڤین:

ئەندامێكی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت ” حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە دەكات و كار بۆ ئەوە دەكات كە مووچەی مووچەخۆران زیادبكرێت”.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت” حكومەتی عێراق لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و كار بۆ زیادكردن و رێكخستنەوەی سیستمی مووچە دەكات و وتیشی، “وەكو لیژنەی دارایی بانگێشتی ئەو لیژنەیەمان كردووە و كۆبوونەوەمان لەگەڵدا ئەنجامداون”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت” زیادكردنی مووچە لە دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدا و دەیانەوێت ئەو نادادپەروەرییەی لە سیستمی مووچەدا هەیە چارەسەربكەن و وتیشی، “ئێستا كە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەبێت و بودجەی لە عێراقەوە بۆ رەوانە دەكرێت ئەركی حكومەتی هەرێمە هەر گۆڕانكارییەك لە سیستمی مووچە لە عێراق بكرێت لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێبكرێت، بەو پێیەی لە بەغدادەوە بودجەی بۆ رەوانە دەكرێت و نەوتەكەشی لە رێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button