لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا پشووی فەرمی دەبێت.

لە ڕاگەیانراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە ١٩-٤-٢٠٢٣ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی دەبێت.

هۆکاری پشووەکەش بەهۆی بەڕێوەچوونی مەراسیمی جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکانە.

جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان ناسراو بە چوارشەممە سووری یەکێک لە گرنگترین جەژنە ئایینیەکانی ئێزدییەکان لە جیهان و ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە سەر مەزارگەی لالش ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button