موقتەدا سەدر: ھەڵەیە ئەگەر چاکسازبم بۆ عێراق بەڵام نەتوانم چاکسازیی لە رەوتی سەدر بکەم

لڤین:

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، ھەڵەیە ئەگەر چاکساز بێت بۆ عێراق بەڵام نەتوانێت چاکسازیی لە رەوتەکەیدا بکات.

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە، راگرتنی کارەکانی رەوەتەکەی و گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی دیکەی راگەیاند.

سەرکردەی رەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا بڕیاریداوە بۆ ماوەیەک کە لە ساڵێک کەمتر نەبێت، سەرجەم کارەکانی رەوتی سەدر رابگرێت و هەروەها رەوتی سەدر تەنھا بۆ نوێژی ھەینی و چەند چالاکییەکی سنوردار دەمێنێتەوە.

موقتەدا سەدر لە بارەی هۆکارەکانی ئەو بڕیارەیەوە رایگەیاندووە ئەگەر بەردەوام بێت لە سەرکردایەتی رەوتى سەدر و ئەهلى قەزیە و خراپەکار لەنێو رەوتەکەدا بێت، ئەوە دژە بە یەکە و نووسیوویەتی، “ھەڵەیە ئەگەر چاکسازبم بۆ عێراق، بەڵام نەتوانم چاکسازیی لە رەوتەکەدا بکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button