ئاسایشی هەولێر: لەسەر دوو روداوی شەڕە تەقە چوار تۆمەتبار دەستگیركران

لڤین
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەسەر دوو روداوی شەڕە تەقە لە سنوری شارۆچكەی رزگاری چوار تۆمەتبار دەستگیركران.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئێوارەی دوێنی، لە شارۆچكەی رزگاری (تۆپزاوە) بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، شەڕە تەقە لهنێوان دو بنهماڵهدا دروست بو، بهو هۆیهوه دو هاوڵاتی بریندار بون.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هێزەكانمان، دهستبهجێ گەیشتنە شوێنی روداوهکه و دوو لە تۆمەتباران دەستگیركران، دهست بەسەر چەك و تەقەمەنی تۆمهتبارانیشدا گیرا.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە كە شەوی رابردو، لە گوندی (كەوڕەبەن)ی سەر بە شاروچكەی رزگاری، لەسەر یاری تۆپی پێ، شەڕەتەقە لە نێوان دو هاوڵاتی دروست بوو، که بوه هۆی پشێوی لە گوندەكە، هەر ئەمڕۆ هێزەكانمان توانیان هەردوو تۆمهتبار دەستگیر بكەن، لە ماڵەكانیشیاندا، دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیرا.