شانەی ئەمنی عێراق وردەکاری تەقینەوەکەی شەوی رابردووی ئاشکراکرد

لڤین:

بەهۆی تەقینەوەکەی درەنگانی شەوی رابردوو، کەسێک کوژراو ژمارەیەکی زۆری دیکەبرینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت “لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆكێك لەنێو شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە نزیك پردی ئەئیمە لە شاری بەغداد، ژنێك كوژرا و زیاتر لە هەشت هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.”

لە سەرەتای تەقینەوەکە میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە ٢١کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە، بەڵام شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاندبوو هەشت بریندارهەیە، بەیانی ئەمڕۆش شانەکە گیان لەدەستدانی کەسەکێکی پشتراستکردەوە.

سێ لە بریندارانی تەقینەوەكە نەشتەرگەرییان بۆ كراوە، دوای تەقینەوەکەش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە ناوچەی ئەعزەمیە لە بەغداد.

كازمی، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و هەردوو جێگرەكەی و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی و ئەفسەرانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەكان كۆبووەتەوە و بەدواداچوونی بۆ رێكارە ئەمنییەكان و وردەكاری تەقینەوەی ئەو نارنجۆكە كردووە كە لەنێو شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاك بووە.

تەقینەوەکە لەسەر رێگەی زیارەتکارانی مەزاری ئیمام موسا کازم روویداوە، پێشتر دەزگای هەواڵگریی عێراق هۆشداریی لە بە ئامانجکردنی زیارەتکارانی ئەو مەزارەدابوو.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button