میدیاكانی توركیا: ئەمریكا لە شەنگال راهێنان بە 2500 چەكداری پەكەكە دەكات

لڤین: ئەمریكا پلانیداناوە 2500 ئەندامی پەكەكە لە شەنگال راهێنانیان پێبكرێت و ئەندامێكی بەرەی توركمانی دەڵێت ئامانجەكە ئەوەیە لە دژی ئێران بەكاریان بهێنێت.

رۆژنامەی سەباحی توركی هەندێك زانیاری بڵاوكردووتەوە و تەنها بەرپرسێكی بەری توركمانیش زانیاریەكانی بۆ پشتڕاست كردووەتەوە، دەڵێت دوای راهێنانەكان ئەمریكا مەبەستیەتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك)لە دژی ئێران بەكاربهێنێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بە شكستی ئەمریكا و هاوپەیمانان كردووە لە راهێنانیان بە 15 هەزار چەكداری هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا لە ساڵی 2014دا، ئەوەشی روونكردووەتەوە دوای ئەو شكستەی مەشقەكانیان كە پلانیان بۆ دانابوو لە كامپەكانی ئوردن و سعودیە و قەتەر لە ساڵی 2016دا هاوپەیمانان ئەو پڕۆژەیەی راگرت و هاوكاری پێشكەشی هێزە كوردیەكان كردووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە هاوپەیمانانی ناتۆ لەو ماوەیەدا زیاتر لە 50 هەزار چەكداریان ڕاهێنان پێكردووە و بارهەڵگری پڕ چەك و تەقەمەنییان بۆ دابینكردن، وەك بەشێك لە پرۆژەكەیان لە ڕۆژهەڵات و باكوری سوریا.

هیجران كازانچی، ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری بەرەی توركمانی عێراق، لە لێدوانیكدا كە رۆژنامەكە گواستویەتیەوە دەڵێت: پلانی داتەپیوی ناراستەوخۆی پاش داگیركردنی عێراق لە ئەمریكا گەیشتووەتە قۆناغێكی دیاریكراو سەردەمێكی نوێ بۆ عێراق و سوریا دەستپێدەكات.

ئەوەشی وتووە پلانیان هەیە ئەو چەكدارانەی پەكەكە لە هەرێمەكەدا بنكەیان لەگەڵ حەشدی شەعبییە جیابكەنەوە و هاوشێوەی قەندیل و سوریا ناوچەی خۆیان هەبێت.

هیجران كازانچی، وتیشی: ئەمریكا و هاودەستەكانی بە پاساوی شەڕی داعش زیاتر لە 50 هەزار كەس لە سوریا راهێنانیان كردووە، ناتۆ راستەوخۆ ئەو ئەركە لە عێراق جێبەجێی دەكات لە سەرەتا لە 2500 كەس لە شەنگال راهێنانیان پێدەكرێت ولە ژێر چەتری ئەوان كاردەكات.

ئەندامەكەی بەرەی توركمانی ترسی خۆی نەشاردووەتەوە لەوەی كە ئەو كەسانە كە ئەو بە ئەندامی پەكەكە ناوی هێناون لە ئاستی بەرزدا مەشق و راهێنانیان پێدەكرێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی توركی؛ پاشان ئەو كەسانەی مەشقەكان وەردەگرن ڕێگەیان پێدەدریت ئەو چەك و ئۆتۆمبێلانەی كە ڕاهێنانیان پێ دەكرێت بۆخۆیان بەكاری بهێننەوە.

بەرپرسەكەی بەرەی توركمانی عێراق وتوشیەتی “لە ماوەیەكی نزیكدا چالاكی داعش لە عێراق و سوریا زیاتر دەبێت، ئەوەش دەبێتە وەسیلەیەك بۆ شەرعیەتدان بە بوونی ناتۆ” دواتریش ئەو هێزانە لە ژێر ناوی پژاك لە دژی ئێران بەكار دەهێندرێن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button