مەسرور بارزانی پشتیوانی پەیامەكەی كازمی دەكات
لڤین: سەرۆكی حكومەت پشتیوانی خۆی بۆ وتارەكەی مستەفا كازمی دەربڕی و رایگەیاند وەك حكومەتی هەرێم ئامادەن بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتیمانی لە نێوان لایەنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.
دوای ئەوەی مستەفا كازمای داوای دیالۆگێكی نیشتیمانی كرد لە نێوان هەرێم و بەغداد مەسرورو بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند “بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی لە بانگەوازی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ بەڕێز مستەفا كازمی دەكەم بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایەنە عێراقییەكان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو كێشە و ناكۆكییەكان.”
دای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەكەی كازمی راگەیاند، مەسرور بارزانی بە دوو تویتی كورد پشتیوانی خۆی وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەربڕیوە و دەڵێت “هەروەها ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێككەوتن و چارەسەری بنەڕەتی و یەكجاری هەموو كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بە پێی بنەماكانی دەستوور”.