ئەردۆغان پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ بۆریس جۆنسن ئەنجامدا

لڤین: لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆك كۆماری تورکیا بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا راگەیاند لەگەڵ ئاسایی بونەوەی گەشتیاری لە مانگی نیساندا هیوادارە قەبارەی بازرگانی نێوانیان بگاتە 20 ملیار دۆلار. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن ئەنجامدا و تیایدا ئامادەیی توركیای نیشانداوە بۆ ئەوەی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا میوانداریی كۆڕبەندی زمانی توركی – بەریتانی بكەن.

سەرۆكی توركیا پێشبینی كرد لە مانگی نیساندا گەشتوگوزار بەبێ بەربەست و بە سەلامەتی دەست پێ بكاتەوە،ئەو رێكەتننامە ئازادەی لە نێوان ئەو دووڵاتەشدا هەیە ئاسانكاری دەكات بۆ ئەوەی قەبارەی بازرگانی دوو لایەنەی نێوانیان بگاتە 20 ملیار دۆلار .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button