ئەمریکا: ئۆكراین ناتوانێت بەرامبەر ڕووسیا سەربکەوێت

لڤین:
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا رایگهیاند، دهركردنی سوپای رووسیا له خاكی ئۆكراین، ئەرکێکی سەربازیی جددی و زۆر زۆر قورسە، دەشڵێت، ئۆكراین ناتوانێت بەرامبەر ڕووسیا سەرکەوتن تۆمار بکات.
ئەمڕۆ جەنەڕاڵ ماڕک میلی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دهركردنی سوپای رووسیا له خاكی ئۆكراین، ئەرکێکی سەربازیی جددی و زۆر زۆر قورسە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو بەرپرسەى ئەمریکا وتویەتى: ئۆكراین ناتوانێت بەرامبەر ڕووسیا سەرکەوتن تۆمار بکات و لە داهاتویەکى نزیکدا خاکەکەى لە ڕووسیا وەربگرێتەوە.