هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت رێككەوتن

لڤین:
لەمیانەی ئەو زنجیرە كۆبوونەوانەی لەنێوان وەفدی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەغدا سازكراوە، دوێنێ دواكۆبوونەوە لە ماڵی د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كراوە كە نوێنەرایەتی هەرێمی كردووە و هەردوولا لەسەر دۆسیەی نەوت رێككەوتن.
سەرەتا فرۆشتنی نەوت و هەناردەكردنی دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای سۆمۆوە (بەم پێیە بێت نەوتی هەرێم بۆ هەر بەرمیلێك نزیكەی ١٢ دۆلار نرخەكەی زیاد دەكات)، تەوەرێكی دیكەش پەیوەندی بە كۆمپانیای سۆمۆوە هەیە و بڕیاردراوە جێگرێكی بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ بدرێت بە هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بە داهاتی نەوتەكەوە هەژمارێكی حسابی بۆ نەوتی هەرێم دەكرێتەوە لەژێر چاودێری دارایی عێراق كە تێكڕای پارەكەی بۆ هەرێم دەبێت، هەروەها ئەو لیژنەیەی كە پێكهێنراوە چاودێری و هەوڵی چارەسەری ئەو كێشانە دەدات كە لەبواری جۆری گرێبەستەكانی هەرێم و پارەپێدانی كۆمپانیاكان دێتە رێگەیان.
دوا خاڵیش بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا جارێكی دیكە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەكرێتەوە