كێشەی شۆفێرانی دەروازەسنوریەكانی سلێمانی چارەسەركرا

لڤین: كێشەی شۆفێری بارهەڵگرەكانی دەروازە سنوریەكانی باشماخ و سەیرانبەن و شوشمێ چارەسەر كرا و لە 20ی ئەم مانگەوە پێویستە هەموو شۆفێرەكان بەیەكسانی بار باربكەن.

لە كۆبونەوەیەكی پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرپرسی بەشێك لە فەرمانگەكان و نوێنەری شۆفێرانی عەلوە، لەبارەی كێشەی شۆفێری بارهەڵگرەكانی عەلوە لە دەروازەسنوریەكانی باشماخ و سەیران بەن و شوشمێ چارەسەر كرا و سەرجەم لایەنەكان واژۆی بڕیارەكانیان كرد.

بەگوێرەی ئەو رێكەوتنەیكراوە تا رۆژی 20 ئازار بەمشێوەی ئێستا كاربكرێت، بەڵام لەدوای 20 ی ئازار دەبێت شۆفێرانی عەلوە و ئۆتۆمبێلی خاوەن قاتعەكانی عەلوە بە یەكسانی لە دەروازە سنوریەكان بار باربكەن.

لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاریشدراوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆڵەتی كاركردنیان نییە رێگریان لێدەكرێت بار باربكەن و ئۆتۆمبێلی خاوەن عەلوەكانیش هاوشێوەی شۆفێرانی دیكە رێیان پێدەدرێت بارباربكەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button