نێچیرڤان بارزانی وەڵامی داواکەی کازمی دایەوە

لڤین: نێچیرڤان بارزانی وەڵامی داواکەی کازمی دایەوە، کە داوای کردبوو، گفتوگۆیەکی نیشتیمانیی بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامی داواکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی دایەوە، کە سەبارەت بە پرسی نێوان هەرێم و ناوەند داوایکردبوو “گفتوگۆیەکی نیشتیمانیی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی”.
لە وەڵامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: “پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور”.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، سەبارەت بە پرسی نێوان هەرێم و ناوەند داوای‌کرد، گفتوگۆیەکی نیشتیمانیی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، کە تیایدا پارێزگاریی لە یەکێتی خاکی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ریشەوە بکات.