وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی هاتنی گەشتیارەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

لڤین: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبارەی هاتنی گەشتیارانەوە لە دەروازە سنورییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەش ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی گەشتیاران دەدرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، ڕێگە بەهاتنی گەشتیارانی بیانی دەدرێت لەگشت دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام پێویستە هاوڵاتی عێراقی و كەسانی بیانی 72 كاتژمێر بەر لە گەشتكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێویستە دەرئەنجامی پشكنینیان پاک بێت.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە پێویستە هاوڵاتی عێراقی و کەسانی بیانی خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات و بڕیارەکەش لە ئەمرۆوە کاری پێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button