وەزیری دارایی و پێشمەرگە باس لە یەكخستی میلاكی هێزەكانی 70 و 80 دەکەن

لڤین: وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە كۆبوەوە و باسیان لە یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 کرد.

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە کۆبوەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی،  لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی باسی لە گرنگی پرۆژە یاسای 2021 و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 کردووە.

لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاندووە “تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button