لڤین:عه‌بدولـله‌تیف ئەحمەد، رابەری رەوتی سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند به‌لامه‌وه سه‌یره ڕێز له گاورێك بگیرێت، دەشڵێت: خەون و خەیاڵە بە خۆچەمانەوەتان بۆ پاپای ڤاتیكان، دەوڵەتی كوردیتان دەستبکەوێت.
د. عه‌بدولـله‌تیف ئەحمەد، رابەری رەوتی سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی سەردانەكەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، بۆ هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “به‌لامه‌وه سه‌یره ڕێز له گاورێك بگیرێت كە ئه‌ڵێت 3 خوا هه‌یه، بەڵام ڕێز له زانای ئایینه‌كه‌ی خۆتان ناگرن”.
عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فى دەشڵێت “ئه‌م خۆچه‌مانه‌وه و گرنگیدانه‌تان بۆچی و چیتان بۆ ده‌كات؟ به‌خوا خه‌ون و خه‌یاڵه ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ لای پاپای ڤاتیكان ده‌وڵه‌تى كوردیتان ده‌ست بكه‌وێت”.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، گەشتە عێراق و دوێنێ سەردانی شاری هەولێری کرد و ئەمڕۆش گەڕایەوە بۆ ڤاتیکان.