نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

لڤین: بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوکردەوە و دەڵێت “هەموو پشتگیرییەكم بۆ ئافرەتانی كوردستان دووپات دەكەمەوە”.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە پەیامێكدا کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “بە گەرمی پیرۆزبایی 8ی مارس لە هەموو ژنانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەكەم”.
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، کە “له تێكۆشانیاندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه و نایه‌كسانی و نادادوه‌ری، هه‌موو پشتگیرییه‌كم بۆ ئافره‌تانی كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم”.