پاپای ڤاتیکان ماڵئاوایی لە عێراق کرد

لڤین: دوای سێ ڕۆژ مانەوەی پاپای ڤاتیکان کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هێنا وماڵئاوایی کرد.
لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق کەمێک لەمەوبەر رێوڕەسمێک بۆ ماڵئاوایی کردن لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رێکخرا و پاپا گەڕایەوە ڤاتیکان.
سێ ڕۆژ لەمەوبەرو لە ڕۆژی 5ی ئەم مانگە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، به‌سه‌ردانێك گەیشتە عێراق و له‌لایه‌ن مستەفاکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و به‌رپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێكرا و پاش کۆبوونەوە لە هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەکە لەگەڵ کازمی دواتر پاپا به‌شداری له نوێژی كریستایانه‌كانی به‌غدا له كڵێسای (سه‌یده نه‌جات) له شاری به‌غدا كرد.
هەر لەسەردانەکەیدا و لە رۆژی دووه‌مدا، پاپا فرانسیس، سه‌ردانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی لە شاری نەجەف كرد، له‌هه‌مان رۆژ سه‌ردانی شاری ئووریی مێژوویی كرد.
پاپا فرانسیس، دوێنێش سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە لایەن نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و بەشێک لە بەرپرسانی دیکەی هەرێمەوە پێشوازیلێکرا، پاشان پاپا، چووە شاری مووسڵ و سەردانی قه‌ره‌قووشی كرد، دواتر گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ولێر، سەردانی عەینکاوای کرد و له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریریش مه‌راسیمێكی ئایینی بۆ رێكخرا و هەر شەوی رابردوو گەڕایەوە بەغدا.