لە هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان سێ کەسدا دروستبوو

لڤین: لە هەولێر شەڕەتەقە لە نێوان سێ کەسدا دروستبوو، بەوتەی پۆلیسی شارەکەش هەرسێ تەقەکەرەکە دەستگیرکراون.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، سێ تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ش.ش.م) و (ح.ف.س) و (م.ح.ف) قۆڵبەست كرد، كە بە هۆی دەمەقاڵەوە ببووە شەڕیان و هەڵسابوون بە تەقەكردن”.
پۆلیسی هەولێر، ڕاشیگەیاندووە کە تۆمەتبارەکان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (431) لە یاسای سزادان، راگیراون و دەستیش بەسەر چەكەكە و ژمارەیەك فیشەكدا گیراوە.