زانیاری نوێ لەسەر ئەو كەسەی سیخوڕی بەسەر چالاكوانەكانی بادینانەوە كردووە ئاشكرا دەكرێت

لڤین: چالاكوانێكی مافەكانی مرۆڤ و لە روونكردنەوەیەكدا چەند زانیاریەك لەسەر دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان دەكات و دەڵێت ئەو كەسەی وەك سیخوڕ كاری كردووە چووەتە ماڵەكەی و داوایلێكردووە ئیشی لەگەڵ بكات.

سەیران محەمەد (سەیران نەخشین) لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردەوە “لەویژدانەوە ئازار دەچێژم!! چونكە گیراوانی بادینان هەموی هاورێ وهەڤاڵی منن بێ دەنگی دەبێتە خیانەت كردن”

ئەو دەگێڕێتەوە، رۆژێك پیاوێك بەناوی ساختە خۆی پێناساندووە وتویەتی ناوی “هەڤاڵ شوكر – ناوی اصڵی ئەرداڵ”وەك ئاپۆچی و كەسایەتیكی وڵاتپارێز خۆی ناساندووە، وردەكاری شێوازی ناسینی ئەو كەسەی باس كردووە و دەشڵێت: دەیزانی كە هاورێی ئەو چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانەی بادینانم دەرفەتی لەمنیش هێنابوو.

ئەو چالاكوانەی شاری هەولێر كە بۆخۆشی لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو دەستگیركراوە، دەڵێت ئەو كەسە سیخوڕە لەگەڵ قارەمان شكور هاتوەتە ماڵەكەیان و هەر لەوێشدا گومانی لێی هەبووە كە لە ماڵەكەیدا هیچ شتێكی نەخواردووە و تەنانەت ئاویشی لە جانتاكەی دەرهێناوە خواردویەتیەوە هەر ئەوەش بووەتە جێی گومانی ئەو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button