کەس نیە بە پاپا بڵێ

پاپا کە دێ، یەک دیوی دنیای ئێمە دەبینێ، یەک شەقامی شارەکانی ئێمە و چەند بەرپرسێکی گەندەڵ و چەند سەرکردەیەک کە بەڵای کۆمەڵگەن. پاپا دیوە سەرەتانیەکەی ئێمە دەبینێ کە مکیاج کراوە بە درۆ و میدیا و پارە و نەوت. دیوێکی تری دنیای ئێمە هەیە پاپا نایگاتێ، کۆڵانگەلێک هەن پاپا پێیان ناگا، هەژارانێک کە خودای پاپا دروستی کردوون و پاپا چاوی پێیان ناگا، پاپا دەستی پێیان ناگا.

کەس نیە بە پاپا بڵێ ئەوەی تۆ دەیبینی دیوە هەرە ناشرینەکەی دنیای ئێمەیە. کەس نیە بڵێ پاپا ئەوەی تۆ تەوقەیان لەگەڵ دەکەیت و پێشوازیت دەکەن بەرپرسە هەرە گەندەڵ و خاکفرۆش و بێحورمەتەکانی دنیای ئێمەن کە خودا و خەڵکیش لێیان بێزارە. کەس نیە بە پاپا بڵێ گەنجانێک تەنها لەسەر قسە لەو هەولێری پایتەختەوە لە زیندانن تەنها لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و لە پەنجەرەی زیندایشەوە ڕێگە نادەن بنسکی فڕۆکەکەشتن ببینن.

کەس نیە بە پاپا بڵێ دنیایەکی تر هەیە لەدەروەی ئەو دنیایەی کە تۆ دەیبینی. کەس نیە پێی بڵێ، جەنابی پاپا ئەو بەرپرسانەی پێشوازیت دەکەن هەم زیندانی نهێنیان هەیە هەم دزیدەکەن بە ئاشکرا، هەم هاوڵاتی خۆیان دەکوژن هەم تاڵانی دەکەن بەئاشکرا.

کەس نیە بە پاپا بڵێ ئەوەی تۆ دەیبینی دیوە هەرە ناشرینەکەی دنیای ئێمەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button