30 ساڵ لەمەوبەر سلێمانی دژی دیکتاتۆرییەت ڕاپەڕی

لڤین: ئەمڕۆ 30 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانی دژی دیکتاتۆریەتی ڕژێمی بەعس تێپەڕ دەبێت، سلێمانی ئەو شارەیە کە مێژووەکەی سەلمێنەری ئەوەیە کە هەرگیز سەری بۆ دیکتاتۆریەت و ستەمی دەسەڵاتداران دانەنەواندووە.

سروشتی مێژووی سلێمانی وایە کە هەرگیز سەر بۆ دوژمن و دیکتاتۆرەکان و نادادی شۆڕ ناکات و سەر مەشقی ئازادیی و بوێریی و بەگژداچونەوەی داگیرکەران و گەندەڵییە، هەر بۆیە 30 ساڵ پێش ئێستا و دوورۆژ دوای یەکەم چەخماخەی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە و پاش ئازادکردنی شاری رانیە و شارۆچکەکانی حاجیاوا و بازیان لە 7-3-199دا خەڵکی شارسلێمانی بە هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه، دژی‌ داموده‌زگاكانی‌ به‌عس راپه‌ڕین و تەواوی شارەکە و دەوروبەریان لە هێزەكانی بەعس پاککردەوە و ئەوەش بووە هەوێنی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی لە شارە گەورەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر و دهۆک و کەرکوک و تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێم).

ڕاپەڕینەکە لەبەرە بەیانی 7-3 دەستی پیکرد و سەرەتا شانە نهێنییەکانی پێشمەرگە و خەڵکی سلێمانی بە هاوکاری مەفرەزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر دامودەزگاکانی رژێمی بەعس لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکەدا و توانیان لەماوەیەکی کورتدا، زۆربەی دامودەزگاکانی بەعس لە شارەکە ئازاد بکەن و دواتریش بەرەو ئەمنی سلێمانی (ئەمنە سورەکە) بەڕێکەوتن و پاش شەڕێکی قورس تونرا لە ئێوارەی (8/3)دا ئەمنە سورەکەش کە بەڕەمزی بەعس بۆ پەلامار و سەرکوتکاری دادەنرا کۆنترۆڵ بکرێت.

لە راپەڕینی سلێمانیدا زیاتر لە (100) کەس شەهید و برینداربوون، بەڵام خەڵک و پێشمەرگە کۆڵیان نەدا و پڕیشکی  ڕاپەڕینەکە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button