لە سەڵاحەدین گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

لڤین: لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە تەرمی 20 كەسی تیادایە و شوێنەواری ئەشکەنجە و گوللـەیان پێوە دیارە.

لە پارێزگای سەڵاحەدین، لە نزیك گوندێك لە باشوری شاری تكریتی‌ ناوەندی پارێزگاکە،‌ گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە.

ئەحمەد ئەكرەم عەقید، لە هێزەكانی پۆلیسی سەڵاحەدین لەبارەی گۆڕەکەوە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند، گۆڕەکە تەرمی 20 كەسی تێدایە و دەستیانكردووە بە دەرهێنانەوەی تەرمەكان.

ئەوەشیخستوەتەڕوو کە هێشتا نازاندرێت ئەو كەسانە لەلایەن كێوە كوژراون، بەڵام گومان دەكرێت لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە كوژرابن و شوێنی لێدان و گولـلە لەسەر چەند تەرمێك دەبیندرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button