دکتۆر سەباح هەورامی وەک یەکەم کەسی سلێمانی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

لڤین: بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وەک یەکەم کەس لە شاری سلێمانی یەکەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت.
کەمێک بەرلە ئێستا دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، وەک یەکەم کەس لە پارێزگای سلێمانی و یەکەم بەرپرسی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانەی “جمهوری” شاری سلێمانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنای وەرگرت.
دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکەم بڕی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت و کۆی پشکی سلێمانیش 1400 ژەمە کە هەر کەسێک دوو ژەمە ڤاکسین وەردەگرێت”.
وتیشی: ڤاکسینەکە هیچ کێشەیەکی نییە و هەر کەسێکیش دوای وەرگرتنی ڤاکسین نیشانەیەکی نائاسایی لێدەرکەوت پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکات.