كە پاپا هاتە هەولێر

وەرگیراوە لە فەیسبووکی هێمن مامەند

كە پاپا هاتە هەولێر ،پیاسەیەكی كوران و تەیراوەی پێ بكەن، هەر گەڕەكە فیرعەونەكانی خۆتانی نیشان مەدەن، بیبەن بۆ لای دایكی سەردەشت عوسمان و بیبەن بۆ لای مناڵەكانی شێروان شێروانی، بیبەن بۆلای توركمانە چەوساوەكانی هەولێر و تەنیا مەیبەن بۆلای مونا قەهوەچی، بیبەن بۆلای ئەو مەسیحیانەی كە لەهەڵبژاردنەكان لەبەرئەوەی كاندیدی پارتی نیین دەنگەكانیان دەسووتێنن،كە پاپا هات درۆی بۆ مەكەن و پێی بڵێن ئێمە سی ساڵە درۆدەكەین و دەدزین تائێستا كچەكانی خۆمان نادەین بەسۆرانیەكان و ئێمە جگە لەخۆمان و بارزانییەكان كەسمان قەبوڵ نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button