هاوپەیمانیی عەرەبی خستنەخوارەوەی 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان ڕاگەیاند

لڤین: هاوپەیمانیی عەرەبی، ڕایگەیاند، توانیویانە ڕێگری بکەن لە بە ئامانج گەیشتنی 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی چەکدارانی حوسی و لەو ژمارەیەش پێنج فڕۆکەیان خستوەتەخوارەوە.
ئەمڕۆ هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە، ڕاگەیەندراوێکی لەسەر خستنەخوارەوە و ڕێگریکردن لە 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی چەکدارانی حوسیی وڵاتی یەمەنی بڵاوکردەوە.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانی عەرەبی 5 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی چەکدارانی حوسییان خستووەتە خوارەوە و هەروەها ڕێگرییان لە گەیشتنی 5 فڕۆکەی دیکەش کردووە بگەنە ئامانجەکانیان.
هاوپەیمانیی عەرەبی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە شوێنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکان نەکردووە.
هاوپەیمانیی عەرەبی بەرەیەکە بە سەرکردایەتی سعودیە، دژی چەکدارانی حوسیی یەمەن شەڕدەکەن.