دەیان قوتابی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون

لڤین:

دەیان قوتابیی دیکە لە ژمارەیەک شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژەهراوی بوون.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، رۆژی شەممە 04-03-2023 لە نزیکەی 70 قوتابخانەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قوتابییان ژەهراوی بوون؛ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا قوتابیی 10 قوتابخانە ژەهراوی بوون.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمیی زانکۆ پزیشکییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری ورمێ 28 قوتابی و 3 فەرمانبەری قوتابخانە و لە ئیلام 7 قوتابی بەهۆی ژەهراویبوونەوە بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.

بەپێی راپۆرتی چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ، لە شارەکانی سنە، کامێران و قەسری شیرینیش قوتابییان ژەهراوی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button