پاپا گەیشتە هەولێر و لە ئێستادا لەگەڵ بارزانی لە کۆبوونەوەدایە

لڤین: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە شاری هەولێر، دوای پێشوازی کردنی لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە لە ئێستادا لە گەڵ مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەدایە.

لە سێیەم رۆژی گەشتەکەیدا بۆ عێراق، بەیانی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس لە شاری بەغدادەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتییە ئایینەیە جیاوازەکان پێشوازی لێکرا.

ئەوە یەکەم سەردانی پاپایە بۆ هەرێمی کوردستان و وەک سەردانێکی مێژوویی دەبیندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button