لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا لە ڕانیە 14كەس بریندار بوون

لڤین: هاتووچۆی راپەڕین بڵاویكردەوە، كاتژمێر 8.30ی ئەمشەو ڕوداوێكی هاتووچۆ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین ڕوویدا لە ئەنجامدا 14 كەس برینداربوون.

رووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان پیكابێكی بێ سەرەتا و ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشدا كە تیایدا شەش كارمەندی ئاسایش برینداربوون و پێنج زیندانی كە لەناو ئۆتۆمبێلی ئاسایش دابوون بە هەمانشێوە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین بڵاویكردەوە لەو رووداوەدا شۆفێر و دوو سەرنشین لە ئۆتۆمبێلی گۆنا برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button