میسی خاڵی هاوبەشی سێ ركابەری سەرۆكایەتی بەرشەلۆنەیە

رۆژی دووشەممە بەرشەلۆنە خاوەنی سەرۆكێكی نوێیە

یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی یانەی بەرشەلۆنە بەڵێن دەدات ئەگەر ببێتە سەرۆك دوای میسی ناوی كامپنۆ دەكات بە ناوی ئەو یاریزانەوە، كاندیدێكی دیكە بەڵێنی گەڕانەوەی دەستبەجێی گواردیۆلا دەدات بۆ یانەكە، یەكێكی دیكە بەڵێن دەدات هەموو ئەندامەكان لە كڕینی بلیت بۆ وەرزێك ببەخشێت،ئەگەر چافی نەهێنێتەوە بۆ راهێنەرایەتی یانەكە.

ئەمانە كۆمەڵێك بەڵێنی خەیاڵیە كە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە داویانە، سبەینێ یەك شەممە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت و نزیكەی 90 هەزار ئەندامی یانەكە بەشداری تێدا دەكەن، سبەنێ یەكلایی دەبێتەوە كە ڕێگای چارەسەری ئەو حاڵەتە لە ناكاوەی یانەكەی تێكەوتووە لە قەرزەكانیدا چۆن چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە.

بەشەلۆنە پەكی كەووت بەهۆی قورسایی قەرزێكی گەورەوە هیچ بینینێكی ڕوونی نییە بۆ ئایندە و ڕێچكەیەكی ئاشكرا بۆ بنیاتنانەوەی دارایی خۆی.

ڤیكتۆر فۆنت، وەبەرهێنەری كەتەلۆنیە و یەكێكە لە سێ كاندیدەكەی سبەینێ دەنگدان چارەنوسی دیاریدەكات، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وتی “لەم كاتەدا یانەكە ناتوانێت بەردەوامی بە پێكهاتەی تێچووی خۆی بدات”.

جگە لە قورسایی قەرزێكی زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری بە بڕیاری سەیر و نامۆ قەیرانی كۆڤید 19شی هاتە سەر ئەوەش بووەتە پرسیارێكی قورس لەسەر ناسنامەی یانەكە.

توانای بەرشەلۆنە بۆ پەرەپێدانی بەهرە وایكرد لە ماوەی 10 ساڵدا چوار نازناوی چامپیۆنس لیگ بباتەوە بەڵام ئێستا، سوكایەتیكردن لە ئەوروپا بووەتە ڕووداوێكی ساڵانە دوای دۆڕانی 4-0 لە لیڤەرپوڵ لە ساڵی 2019دا، لە هاوینی ڕابردوو 8-2 ڕووخانێك لە بایرن میونشن و ڕووخانێكی 4-1 لە ماڵی خۆیدا بۆ پاریس سان جێرمان لە مانگی ڕابردوود.

پرۆسەی چاككردنەوەی شتەكان بە ڕاپرسی ڕۆژی یەكشەممە لە یەكێك لە هەرە سیستەمە شاراوەكانی وەرزشی جیهانی دەست پێدەكات. بەرشەلۆنە لە ڕووی تەكنیكییەوە خاوەنداریەتی لە لایەنگرانیەوە دەكرێت، ناوتۆمار دەكەن و ژمارەی ئەندامێتیان دیاری دەكرێت هەر شەش ساڵ جارێك سەرۆكێك هەڵدەبژێرن لە چینێكی بچووكی ئەندامە دیار و دەوڵەمەندەكان كە دەتوانن گرەنتی بانكی بۆ 15 ٪ ی بودجەی ساڵانەی یانەكە مسۆگەر بكەن.

ئێستا یانەكە زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار ڕیكلام بەدەست ئەهێنێت تەنیا سێ پیاو كێبڕكێ دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكەی سبەینێ ئەویش پێكهاتوون لەهەریەكە فۆنت، وەبەرهێنەری یانەكە و خوان لاپۆرتا سەرۆكی پێشوو یانەكە و تۆنی فریكا پارێزەر.

یەكێك لە كێشەكانی بەردەم هەرسێ كاندیدەكە هەڵبژاردن و گواستنەوەی یاریزانێكی نوێ نیە، بەڵكو مامەڵەكردنە لەگەڵ گەورەترین یاریزانی یانەكە كە تا ئێستا بەخۆیەوە بینیوە ئەویش لیۆنێل میسی 33 ساڵەكە هاوینی رابردوو بە فەرمی خواستی خۆی بۆ رۆشتن لە یانەكە ئاشكرا كرد.

لاپۆرتا لە چاوپێكەوتنێكیدا دەڵێت ” هەموو كارو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی درێژە بەم مێژووە خۆشەی نێوان میسی و یانەی تۆپی پێ بەرشەلۆنە بدەم، ئەو زۆر گرنگە بۆ یانەكە لە ڕووی وەرزشی و ئابورییەوە”.

ڕۆژنامەی ئیسپانی ئێل موندۆ مانگی ڕابردوو ئاشكرایكرد، ئەو گرێبەستەی ئێستای میسی لەگەڵ هەموو بەخشش و وێنەكانی هەیەتی بەهای 672 ملیۆن دۆلار بووە بەسەر چوار وەرزدا، ئەوەش ئەوی كردووە بەبەرزترین یاریزانی خاوەن پارە لەسەر ئەم هەسارەیە.

فۆنت، وتیشی “خەڵك دەڵێت موچەكەی زۆر بەرزە و ڕاست نییە ئەو داهاتەی میسی بۆ یانەكە دروستی دەكات زیاترە لەو موچەیەی یانەكە دەیداتە ئەو یاریزانە”.

هەر لەو بارەیەوە یەكێكی دیكە لە كاندیدەكان كە خوان لاپۆرتایە وتی ” دەزانم میسی تەنیا بیر لەپارە ناكاتەوە، لە بەرشەلۆنە دڵخۆشە گرنگترینین شت ئەوەیە كە جارێكی دیكە كەسێك بێت ئەوی خۆشبوێت، ڕێزی لێبگیرێت” بە روونیەكەی ئەوەیە پێویستە قەناعەتی پێ بكرێت كە بەرشەلۆنە دەتوانێت جارێكی تر چامپیۆنس لیگ بباتەوە.

ساڵانی 2003 تا 2010 كاتی بردنەوەی یانەكەبوو كە لاپۆرتا سەرۆكایەتی یانەكەی دەكرد، ئەوەش هۆكاری ئەوەبوو كە پشت بەستووبوو بە نەوەیەك لە بەهرەی دنیای تازە لە ئەكادیمیای لاوانی بەناوبانگی بەرشەلۆنە بە ناوی لا ماسیا، بەڵام ئەو رۆژانە تەواو بوون و ئەو بۆریەی یاریزانی بەرهەم دەهێنا ئێستا وشك بووە.

فۆنت لە ساڵی 2013 هۆشداریدا بە یانەكە كە بە سەركەوتنەكانی یانەكە و ئەو تەوژمەی ئەوكاتە هەیانبووەكە بەشێوەیەكە یانەكە هەمووشتێكی بردووە بەڵام ئەوە بۆ هەتاهەتایە بەردەوام نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button