باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبارەی سەردانەكەی پاپا پەیامێكی بڵاوكردەوە

لڤین: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد سەبارەت بەمیوانداریكردنی پاپا فڕانسیس و شاندی یاوەری بڵاوكردەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ گەلی عێراق بە گرنگی وەسف كرد.
ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا شانازیی بەوەوە دەكات، لە نێو ئەو كەسانەدا بێت كە لە پێشوازی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بوون و پێشوازیان لێكردوە.
باڵیۆزخانەكە راشیگەیاند، ئەمریكا پیرۆزبایی لەحكومەت و گەلی عێراق دەكات بۆ میوانداریكردنی پاپاو شاندی هاوڕێی، ئەم سەردانە سەردانێكی مێژویی گرنگە بۆ عێراق بەتایبەت سەردانیكردنی شوێنی لەدایكبونی پێغەمبەر ئیبراهیم (د.خ)، رۆشنایی زیاتر لەسەر عێراق دروستدەكات.