پارێزگاری هەولێر:

سبەینێ بازگەكانی هەولێر بە رووی شارەكانی عێراقدا دادەخرێت

لڤین: نوسینگەی پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكاتەوە، بەیانی ڕۆژی یەكشەمە، بازگەكانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی موسڵ و كەركوك بە داخراوی دەمێنەوە.

پارێزگاری هەولێر وێڕای داوای لێبوردنی داواشیكردووە لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی شارەكە “بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیكردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواكارین لەبەشێك لە شەقامە گشتییەكانی هەولێری پایتەخت هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆ بكەن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم بازگەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شارەكانی دیكەی عێراق رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە دادەخرێن، بەڵام سبەینێ بەهۆی سەردانەكەی پاپاوە ئەو بازگانە ناكریچنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button