دانپێدانان و فیزیای کوانتەم

(١)
ئێوارە کاتێک ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی رۆژنامەنووس و چاڵاکوانانی بادینانی بڵاوکردەوە، بەدیقەتەوە لێم دەڕوانی، چاوەڕوانی زانیاری نوێ بووم، بەڵام هیچ زانیاریەکی نوێم دەستەنەکەوت، ئهو دانپێدانانە بۆمن لە فیزیای كوانتهم دەچوو، ئەگەرچی ئهوهی بڵاوکرایەوە زۆر قووڵیش نهبوو، بەڵام نووسینەکانی نێوان قسەی گیراوەکان پێداگری لهوه دەكرد کە ئەوانە جاسوسن، لەکاتێکدا هیچ یەکێکیان لە ڤیدۆکە بەزمانی خۆیان ناڵێن ئێمە کاری جاسوسیمان بۆ هیچ لایەنێک کردووە.
(٢)
باشە بۆچی دەسەڵاتی جێبەجێکردن(حکومەت) سەبارەت بەم کەیسە ئاوا بەپەلەیە؟!
(سەرۆکی حکومەت پێش دادگایکردنەکە گوتی ئەوانە سیخوڕن)
بۆچی ئەمجارەش بەپێش دادگای تەمیز کەوتن و دانپێدانەکەیان بڵاوکردوە؟!
بۆچی حیسابیان بۆ ئامۆژگاریەکانی بالوێزخانەی وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمەریکاش نەکرد؟!
((هێزی هەرێم لە وجود و پاڵپشتی ئەمریکیەکاندایە))
(٣)
وادێتە بەرچاو حکومەت سەبارەت بەم کەیسە بڕیاری کوتاییداوە، ئەگەر وابێت، ئەوەی ئاسانکاریان بۆ دەکات و مەترسیە، ئەوەیە کە هەموو جومگەکانی دەستەڵاتیان لەدەستە، بەدادگاشەوە.
(٤)
ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی حکومەت لەگەڵ کاری دادگا بهتهواوی كارهساته، تەنانەت ترسیش بڵاودەکاتەوە، بهڵێ، مەترسی هەیە لەوە خراپتر رووبدات، ئەگەر بەو شێوەیە بڕوا، رەنگە چارەنووسی هەموو ئەوانەی داوای ماف و ئازادی دەکەن و، لەدژی ئەو جۆرە دادگاییکردنەن لە رۆژنامەنووس و چاڵاکوانانی بادینان خراپتر بێت.
(٥)
دەزانم کە ئەو وتارە بڵاودەبێتەوە، نامهو کۆمێنتم بۆ دێت، دەپرسن “ ئەرێ برا فیزیای کوانتەم چیە؟!” وەڵامدانەوەشی ئەوەندە ئاسان نییه، شێخی فیزیای کوانتەم (نیلز بۆر) یێژێ “ئەگەر فیزیای کوانتەمت خوێندەوە و تووشی سەرسڕمان نەبووی، کەواتە لێی تێنەگەیشتوویت”
((فیزیای کوانتەم دەزوێکە لەنێوان وەهم و حەقیقەت))
