ئەمڕۆ ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە سلێمانی و سبەینێش کوتان دەستپێدەکات

لڤین: جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە سلێمانی و لە سبەینێوە هەڵمەتی کوتان دەستپێدەکات.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە، تیمەکانی تەندروستی سلێمانی لە هەولێرن و بڕیارە کۆگای دەرمانی هەرێم بەشە ڤاکسینی سلێمانی-یان رادەست بکات و ئێوارەی ئەمڕۆ ڤاکسینەکە بگاتە شاری سلێمانی.

ئاشکرایکرد، لە سبەینێوە دەست دەکەن بە هەڵمەتی کوتانی ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرەتاش لەو شوێنانەوە دەست پێدەکەن کە بەرکەوتنیان لەگەڵ کۆرۆنا هەیە کە ئەوانیش ئەو کارمەند و پزیشکانەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشانی کۆرۆنا هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوەکە پشکی سلێمانی لەو ڤاکسینەی چین کە وەک هاوکاری بۆ عێراقی ناردوە (1720) ژەمە کە بەشی (860) کەس دەکات کەهەر یەکێکیان دوو ژەمی پێدەدرێت و لەو ژمارەیەش بەشی ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەی لێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button