دوای دوو ڕۆژ لە داخستنی عەلوەی سلێمانی كرایەوە

لڤین: دوای دوو ڕۆژ لەداخستنی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلوەی سلێمانی کرایەوە.

کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ڕایانگەیاند لەسەر داوای قائیمقامیەتی سلێمانی ئەم دوای نیوەڕۆیە عەلوەكەیان کردوەتەوە و لەئێستادا دوكانەكانی عەلوە كراونەتەوە و كاسبكاران دەستیان بەكاركردن لە عەلوەكە كردوەتەوە.

لە دوێنێوە دوکانداران و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی، بەهۆی بوونی هەڕەشە لەسەر بەشێک لە شۆفێرانی عەلوەکە وەک ناڕەزایی بڕیاریاندا عەلوەکە دابخەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button