ئەمەریكا: لە کاتی گونجاودا وەڵامی هێرشە مووشەكییەكەی سەر عەین ئەسەد دەدەینەوە

لڤین: وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، ڕایگەیاند لە کاتی گونجاودا وەڵامی هێرشە مووشەكییەكەی سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد دەدەنەوە.

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا جۆنی كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند، پێویست بكات لەكاتی و شوێنی گونجاوی خۆیدا، وەڵامی ئەو هێرشە مووشەكییە دەدەینەوە كە لە هەفتەی ڕابردوودا كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە وڵاتەكەی بەدوای ئاڵۆزتركردنی دۆخەكە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران نییە، بەڵكو تەنها پارێزگاریی لە هێزەكانی و جێبەجێكردنی ئەركەكانی دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، ئاشکراشیکردووە کە تائێستا هێزەكانی عێراق بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە هێرشەکە دەكەن.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، 10 مووشەك ئاراستەی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد كرا لە پاریزگای ئەنبار و بەهۆیەوە بەڵێندەرێك کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button