ماوەی دوو ڕۆژە عەلوەی سلێمانی داخراوە

لڤین: ماوەی دوو ڕۆژە عەلوەی سلێمانی داخراوە و تائێستا نە کراوەتەوە، کاسبکارانی دەڵێن: داخستنی عەلوەکە بەهۆکاری ئەمنیی و بە دەمەوە نەهاتنی بەرپرسانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی، ماوەی دوو ڕۆژە عەلوەی سلێمانی یان داخستووە و بەدەرگای عەلوەکەوە لە لافیتەیەكدا نوسیویانە: “به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی بارهه‌ڵگره‌كان كاسبكارانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م كاسبكاران و بازرگانه‌كانی ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات، رۆژی هه‌ینی (2021/3/5) عه‌لوه‌ی سلێمانی داده‌خرێت و کەس بار نەهینێت بازەرەر نەکات”.
كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی کە لە دوێنێوە دەرگای عەلوەکەیان داخستووە دەڵێن: “مەترسی لەسەر گیانی شۆفێرەكانیان هەیە و لە چەند ڕۆژیی پێشوودا ژمارەیەک شۆفێر لە لایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنراوە و هەڕەشەیان لێكردوون، كە جارێكی دیكە بار نەگوازنەوە”، کاسبکارانی عەلوەکە دەشڵێن: تائێستا هیچ بەرپرسێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان بەدەمیانەوە نەچووە هەر بۆیە دەرگای عەلوە ناکەنەوە.
داخستنی عەلوەی سلێمانی جگە لە بێکار کردنی کاسبکارانی عەلوەکە نرخی سەوزە و میوەشی لە بازاڕدا گرانکردووە.