سیستانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەکەی لەگەڵ پاپا ئاشکراکرد

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق، ئاشکرایکرد، لە کۆبونەوەی نێوان پاپا و مەرجەعی باڵا گفتوگۆ لەسەر ئاڵەنگارییەکانی بەردەم مرۆڤایەتی لەم سەردەمە و رۆڵی ئیمان بە خوا و پەیامەکانی و پابەندبونی بە بەها ئەخلاقییەکان کراوە.

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، ئەمڕۆ، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان سەردانی شاری نەجەفی کرد و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆبوەوە.

لە بارەی کۆبوونەوەکەوە نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی ڕووبەڕووی مرۆڤایتی بوونەوە لەم چەرخەدا و ڕۆڵی ئیمان بە خوای گەورە و پەیامەكەی و پابەندییەكان بە بەها و ڕەوشتی باڵا بۆ سەركەوتن بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

هەروەها باس لەوەشکراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی جیهان لە تاریکی و برسێتی و کپکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکانیان و نائامادەیی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەژین.

سیستانی ئاماژەی بە رۆڵی سەرکردە ئاینی و روحییە گەورەکان کردوە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو نەهامەتییانە، بەتایبەتی زلهێزەکان کە لە زمانی شەڕ دوربکەنەوە و بە عەقڵ و حیکمەت مامەڵە بکەن و بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان نەخەنە پێش مافی گەلان بۆ ئەوەی لە ئاشتی و ئازادیدا بژین.

هەر بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی عەلی سیستانی، داواکراوە هەوڵەکان زیاتربکرێن بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پێکەوەیی کۆمەڵایەتی لەسەرجەم کۆمەڵگەکان، لەسەر بنەمای رەچاوکردنی مافەکان و رێزگرتنی هاوبەش لەنێوان شوێنکەوتوانی سەرجەم ئاین و ئاڕاستە فیکرییەکان.

دوای کۆبوونەوەکەش لە ئێستادا پاپا چووە بۆ سەردانی شوێنەواریی ئوور.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button