ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەستی لەكاركێشایەوە

لڤین: ‌عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە و ڕایگەیاند، “حیزبێك نەتوانێت چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات ناتوانێت لەدەرەوەش بیکات”.

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ڕێگەی نامەیەکەوە كە لەفەیسبووكی خۆی ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

لە بەشێکی نامەکەیدا ‌عەبدولڕەحمان موهەندیس، وێڕای ئەوەی ڕوونی کردوەتەوە کە پێشتر لە کۆبوونەوە حزبییەکەندا ڕەخنەو تیبینییەکانی خستوەتەڕوو ڕوو لە بەرپرسانی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت ” هەموو هەوڵ و تەحەمولمان بێ‌ هودە و بێ‌ سوود بوو، خەڵك و ئێمەیان بێ ئومێد كرد، بەردەوامی بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەو جۆرە ئەجێندا و نەهج و كاركردنەیان، بەدڵنیاییەوە ئەمجارەش لە هەلبژاردنی داهاتوودا گۆڕان توشی شكستی قورستر دەكەنەوە”.

جەختیشیکردوەتەوە کە “حیزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات، ئەوانەی (گۆڕانی ئێستا) بەڕێوە دەبەن، ئەگەر پابەندی پرەنسیپ و ئامانجەكانی جارانی گۆڕانن، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر بزووتنەوە جەماوەریەكە گچكە و ناشیرین نەكەن”.

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئاماژەی بەوەشداوە کە بەر لە سێ‌ مانگ لەڕێكەوتی 6ی12ی2020 لە نامەیەكی دوو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆی داوە وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ) پێشكەش بە  رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی كردوە.

دەقی نامەکە:

پاش شكستهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی (2018)، لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانیدا گووتم پێویستە دان بە شكستەكاندا بنێین و داوای لێبوردنیش لە خەلك و جەماوەری گۆڕان بكەین، ڕووی قسەكانم لە بەڕێز رێكخەری گشتی كردو داوام لێكرد دەست لەكار بكێشێتەوە لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، ئامادەیی خۆشم نیشاندا بەیەكەوە لەگەڵ ئەوان دەست لەكاربكێشمەوە، بەلام ئەوان نەیانكرد.

هەروەها وەك فراكسیۆن داوامان كرد نەچینە ناو حكومەت لەجیاتیدا ناوماڵی خۆمان رێكخەینەوە، لەدەنگدانی چونە ناو حكومەتیش من و (4) هاوڕێی دیكەی جڤات دژی چونە ناو حكومەت دەنگماندا، هاوڕێكانم لە جڤات ئاگادارن هەردەم ڕاشكاوانە ڕەخنەو تێبینیم لەسەر ئەدا و هەلوێست و بەڕێوەبەردنی بزووتنەوەی گۆڕان هەبووە، كەموكورتی و خاڵە لاوازەكانمان دەستنیشان كردوە، پێشنیارو چۆنیەتی چارەسەركردنیشیان لە ڕێگای دیسیپلینی حیزبیەوە خستۆتەڕوو، جا بە تەنیا خۆم یان وەك كۆی فراكسیۆن بوبێت، بەنوسین و یاداشت بوبێت یان بەزارەكی، مەبەستمان تاكو زیاتر بزووتنەوەكە دورنەكەوێتەوە لەخەلك و لەو پرەنسیپ و ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە.

بەڵام بەداخەوە ئیستیجابەیان نەبوو، هەموو هەوڵ و تەحەمولمان بێ‌ هودە و بێ‌ سوود بوو، خەلك و ئێمەیان بێ ئومێد كرد، بەردەوامی بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەو جۆرە ئەجێندا و نەهج و كاركردنەیان، بەدڵنیاییەوە ئەمجارەش لە هەلبژاردنی داهاتوودا گۆڕان توشی شكستی قورستر دەكەنەوە.

بۆیە تاكو زیاتر نەبم بە بەشێك لەو شكست و بێهەڵوێستی و لاوازی ئەدا و بەرێوەبردنی بزووتنەوەكە، بەر لە (3) سێ‌ مانگ لە رێكەوتی 6ی12ی2020 لە نامەیەكی دوو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆمدا، وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان) پێشكەش بە بەرێزان رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی كردوە.

تاكو ئێستاش من لەگەل هاوڕێكانم لە فراكسیۆن بەیەكەوە كار دەكەین، ئەوەی لە توانامدا بێت درێخی ناكەم و هەوڵی بۆ دەدەم، لە پێناو ئەو بەلێن و ئامانجانەی كە جاران خەلك لە بەرامبەریدا دەنگی پێداوین، حیزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات، ئەوانەی (گۆڕانی ئێستا) بەڕێوە دەبەن، ئەگەر پابەندی پرەنسیپ و ئامانجەكانی جارانی گۆڕانن، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر بزووتنەوە جەماوەریەكە گچكە و ناشیرین نەكەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button