پاپا گەیشتە به‌غداد و به‌رنامه‌ی دیداره‌كانی به‌مشێوه‌یه‌یه

لڤین: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە رێوڕەسمێکدا، لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی لێده‌كرێت و به‌رنامه‌ی دیداره‌كانی ئه‌مڕۆی به‌مشێوه‌یه‌یه دەبێت.
کەمکی دیکە پاپا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی له هۆڵی ڤی ئای پی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی به‌غدا کۆدەبێتەوە.
– دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کازمی، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی لە بەغدا بەڕێدەکەوێت و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی لێدەکرێت.
– ئێواره له گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆده‌بێته‌وه.
– كاتژمێر 6 له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی مه‌سیحی كۆده‌بێته‌وه.
پاپا فرانسیس لەکاتژمێر9:30 خولەکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەکاتی هەرێم، لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدای پایته‌ختی عێراق بەرێکەوت و کەمێک پێش ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغداد.