مەسعود بارزانی بەنموونە.. “تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبووتە”

چەند ڕۆژێکە نەسر حەریری، سەرۆکی چەتەکانی سوریا کە ناوی “هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا”یان لە خۆیان ناوەو لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان لێدەکرێت، بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە هەولێرە و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنەکەسە و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پێکەوە کۆبوونەتەوە.

ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوامن و لەوەوپێشیش چەندینجار ھاتوونەتە لای بارزانی، ئەو پەندە کوردییەمان بیردەخاتەوە کە “تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبووتە” نەک ھەر لە سوریاو عێراق، تەنانەت ھێزە نێودەوڵەتییەکانیش پێیانوایە کە نەسر حەریری جاشی دەزگای میتەو بەبێ میت و ئەنەکەسەو پاراستنی پارتی ناتوانێت بەردەوامی بەخۆی بدات!

پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دەکەن؟ شتێک نییە بەناوی سەرۆکی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت، بۆ ھەر بڕیارێک دەبێت بگەڕێنەوە بۆلای مەسعود بارزانی، لە کورتترین ماناشدا ئەوەی ئەو دەیکات بۆ دەزگا ھەواڵگرییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی میت، جگە لە حیزبۆکە بێ ئەرزشەکانی دەوری خۆی، ھیچ لایەنێک و کەسێکی تر ناچێتە ژێر قورسایی خیانەت و ھەڵە گەورەکانی مەسعودەوە.

ئەجندەی کۆبوونەوەکانیان روونە، کە بەھەموویان، بە نەسر حەریریی و بارزانی و ئەنەکەسەو نوێنەری میت لە کۆبوونەوەکانیان، دەیانەوێت کێشە لەسەر کێشە بۆ رۆژئاوای کوردستان دروست بکەن، نەسرو بەرپرسەکانی ئەنەکەسەو بارزانی، ئۆکسجین بۆ مانەوەی خۆیان لەو جۆرە کارە ھەواڵگریانەوە وەردەگرن.

ئەوەمان لەبیرنەچێت، نەسرو ئەنەکەسە لە ساڵی (٢٠١٨) بەشدارییان لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەرکانتۆنی عەفرین کردووەو دواتریش لە ساڵی(٢٠١٩) بەشدارییان لە داگیرکردنی گرێسپی و سەرێكانیدا كردووە.

کۆبوونەوەی ئەو چەند لایەنە، ھەروا ئاسان نییە، لەژێر تیشکی ستراتیژییەتی میتی تورکیایە، ھەربۆیە ناڕەزایی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستانیشی بەدوای خۆیدا ھێناوە، ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هاوسەرۆکایەتی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی – په‌یه‌ده‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك نووسیبووی:”ئه‌و داعشانه‌ی پێش سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ هه‌ولێره‌وه‌ دووربوون، ئه‌مڕۆ له‌و شاره‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێده‌كرێت”.

ئاڵدار خه‌لیل، دەشڵێت:”ئه‌و چه‌تانە، گه‌لی عه‌فرینیان ئاواره‌كرد و كۆمه‌ڵكوژیان كرد، هه‌مان كرده‌وه‌شیان له‌ سه‌رێكانی و گرێسپی ئه‌نجامدا، بەڵام ئێستا به‌ جلوبه‌رگی دیپلۆماسی و وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار ده‌چنه‌ ناو هه‌ولێره‌وه”.

ئیتر ھیچ کەسێک لەناو پارتەکەی بارزانی، قسەیەکی نییە  تا بڵێت ئەو جۆرە چاوپێکەوتنانە بۆ؟ چ بەرھەمێکی بۆ کورد لە ھەر چوارپارچە تیایە؟ زۆریان خەریکی ئارایشتی کارە قێزەونەکانی سەرۆکیانن و بەشە کەمەکەی تریشیان لە بەرد بێدەنگترن.


ئارام حسێن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button