سه‌رۆک کۆماری عێراق: ڕاپەڕین بووه ده‌روازه‌ی گۆڕانکاری راسته‌قینه

لڤین: سه‌رۆک کۆماری عێراق، لە یادی 30 ساڵەی ڕاپەریندا دەڵێت: ڕاپەڕین بووه ده‌روازه‌ی گۆڕانکاری راسته‌قینه و کۆتایهێنان به رژێمی دیکتاتۆری و به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق، بۆ یادی 30 ساڵەی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویسته له‌م یاده‌دا به‌هاکانی راپه‌ڕین به‌رز رابگیرێن به رێزگرتن له داخوازی و مافه‌کانی خه‌ڵک، به‌کۆتایهێنان به ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، پێویسته به کرده‌وه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیەته‌کان بێت و خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان و به‌رجه‌سته‌کردنی به‌ها نیشتمانییه راسته‌قینه‌کان بکرێنه پێوه‌ری کارکردن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی یادی (٣٠) ساڵەی راپەرینی ساڵی ١٩٩١
پیرۆزبایی یادی (٣٠) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ له خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق ده‌که‌م که بووه ده‌روازه‌ی گۆڕانکاری راسته‌قینه و کۆتایهێنان به رژێمی دیکتاتۆری و به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی.
راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ وره‌چه‌رخانێکی گه‌وره و مانادار بوو، خه‌باتی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه ئاوێته‌ی یه‌کتر بوون بۆ کۆتایهێنان به زوڵم و زۆداری.
پێویسته له‌م یاده‌دا به‌هاکانی راپه‌ڕین به‌رز رابگیرێن به رێزگرتن له داخوازی و مافه‌کانی خه‌ڵک، به‌کۆتایهێنان به ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، پێویسته به کرده‌وه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیەته‌کان بێت و خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان و به‌رجه‌سته‌کردنی به‌ها نیشتمانییه راسته‌قینه‌کان بکرێنه پێوه‌ری کارکردن.
یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه به‌وه ده‌کرێت که کاربکه‌ین بۆ به‌رقه‌رارکردنی حوکمڕانییه‌کی دروست به ئاڕاسته‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان دوور له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌رته‌سک و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران به کرده‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگای به‌شداریی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و له‌به‌رچاوگرتنی داخوازییه ره‌واکانیان.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق