نەوت نرخێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە

لڤین: پاش دابەزینی بۆ نزیکەی 62 دۆلار، لەناوەراستی ئەم هەفتەیەدا ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخێکی پێوانەیی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە نزیکەی 68 دۆلار.

ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 62 دۆلار دابەزیی، بەڵام ماوەی سێ ڕۆژە جارێکی دیکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و ئەمڕۆش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخێکی پێوانەیی تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 98 سەنتە هەروەها، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 64 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا (2) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 67 دۆلار ئەمڕۆش نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button