فواد حوسێن: گرنگە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا زیندوو بکرێتەوە

لڤین:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/كانوونى دووه‌م/2023 ئاژانسى ئاژانسی ئەنادۆڵی توركى لەزاری فوئاد حوسێنى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، “هه‌ر چه‌نده ناوچه‌كه كه‌متر گرژیى به‌خۆیه‌وه ده‌بینى، به تایبه‌تى له‌نێوان ئێران و سعوودیه، كه‌چى عێراق له سڕبوونى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران نیگه‌رانه، بۆیه پێویسته ئه‌م دۆسیه‌یه زیندوو بكرێته‌وه”.
فوئاد حوسێن له دیدارێكى له‌گه‌ڵ رۆزمارى دى كارلۆ بریكارى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سیاسى و ئاشتى، جنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م نیگه‌رانییه‌ى عێراقى خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێران و ئه‌مریكا له عێراق ململانێیه‌كى توندیان هه‌یه، ئیداره‌ى بایدنیش لە ئه‌مریكا “مردنى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى” راگه‌یاندووه، بۆیه به‌رپرسانى عێراق له‌وه نیگه‌رانن ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان هه‌بێت.
رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له نیسانى 2015 له نێوان ئێران و ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و چین و رووسیا راگه‌یێندرا. به‌ڵام له ساڵى 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌و كاتى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند.