دابەشکردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی لە سلێمانی دەکرێتە كارتی ئه‌لكترۆنی
لڤین:
بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی سلێمانی و نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی له‌بانكه‌كان و بنكه‌كانی دابه‌شكردنی مووچه، له‌مانگی داهاتووه‌وه خانه‌نشینانی سلێمانی به‌كارتی ئه‌لكترۆنی مووچه وه‌رده‌گرن.
له‌وباره‌یه‌وه شۆخان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی مه‌ڵكه‌ندی به میدیای یه‌كێتی راگەیاند: “له‌مانگی داهاتووه‌وه مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی له‌ڕێی كارتی ئه‌لكترۆنییه‌وه دابه‌شده‌كرێت”.
وتیشی: “له‌قۆناغی دووه‌می ئه‌م پرۆسه‌یه خانه‌نشینی سه‌ربازیش ده‌گرێته‌وه و ئه‌وانیش كارتی ئه‌لكترۆنییان بۆ دروستده‌كرێت، واته هه‌موو خانه‌نشینێكی سلێمانی به‌و كارته مووچه وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له‌سلێمانی سه‌رپێ خراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پێدانی مووچه، كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌كات، له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی پێدانی مووچه.