ئەبێت 1/4ی هاوڵاتیانی هەرێم سزای 6 ساڵ زیندانییان بەسەر بدرێت

وەرگیراوە لە فەیسبوکی رێباز مەجید
ئەگەر ئەوانەی بڵاوکرانەوە بەڵگەی پێویست بن لەسەر ئەوەی ٥ کەس تاوانباربکرێن بە درووستکردنی گرووپی چەکداری و هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، بە تەخمینی خۆم ئەبێت ١/٤ی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سزای ٦ ساڵ زیندانییان بەسەر بدرێت.
بەدەر لەوەی شێروانی لە دادگادا ڕەتیکردبووەوە ئەو تۆمارە دەنگییانە هی ئەو بن و سەرەڕای دادوەر وتبووی ئەینێرم بۆ لێکۆڵینەوە و دواتر بە بێ ئەوەی ئەو هەنگاو بنێت، بڕیاری کۆتایی درابوو، با بڵێین ئەو تۆمارانە ڕاستە. چ کەسێک لە ئێوە لە کاتی کارەبا بڕاندا تووڕە نەبووە و ئەوەی بە دەمی هاتبێ بە حوکمەتی نەوتووە؟ چ کەسێک لە ئێوە وەکو سوعبەتیش بێ ڕستە بە ناوبانگەکەی مامە فەرخەتان دووبارە نەکردووەتەوە؟
بۆ ئێوە ڕۆژ هەیە لە ئینستاگرام و سناپچات و چی و چی ڤیدیۆی تەقەکردنتان نەبینیبێت هاوڕێکانتان بڵاویان کردبێتەوە؟ چەند ماڵ هەیە لەم کوردستانە چەکی تێدابێت؟ لەوە گەڕێن ئەو چەکەی دەستی بەسەردا گیراوە تاپڕە کە بۆ ڕاونانی بەرازە نەک کودەتا.
هەزاران کەس ساڵانە ڕۆشتوون بۆ قەندیل و بەشداری نەورۆزیان کردووە. هەزارانی تریش ئێستا دەڕۆن. دەیان ڕۆژنامەنووسی تریش هەن کە بە ئاشکرا چوونەتە قەندیل بۆ کاری ڕۆژنامەوانی. ئەگەر وێنەگرتن لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە تاوانە، ئەی خودی کاک مەسعوود بارزانی لە مەخموور ڤیدیۆی لەگەڵیاندا نییە؟
بەپێی یاسا ڕۆژنامەنووس مافی دەستکەوتنی زانیاری هەیە، ئیدی ئەگەر ئەو زانیارییە بارەگای حزبی، حکومی یان ئەمنیی بێت، چۆن ئەکرێتە بەڵگەی ئەوەی ڕۆژنامەنووس ٦ ساڵ لە زینداندا پیر بکەی؟
لە هەموو ئەوانەش گەڕێن، ئەوانەی شارەزای قانوونن باش تێدەگەن، بە پێی ئەو یاسایەی حوکمدراون پێویستە تاوانێک ئەنجامدرابێت، کە هیچ تاوانێک، واتە کردەوەی تیرۆر ئەنجامنەدراوە، چۆن حوکمی ٦ ساڵ دەدرێت؟ یاسا لەسەر ئەساسی خوێندنەوەی نییەتی مرۆڤ هەرگیز بڕیار نادات، چونکە ئەستەمە نییەتی مرۆڤ بخوێنرێتەوە.
یاسا پیرۆزە. یەکێکە لە گەورەترین داهێنانەکانی مرۆڤ. ئەو داهێنانەی کە گرنگی نادات بەوەی تۆ بەهێزی یان بێهێز، کە هەژاری یان دەوڵەمەند، لە چوارچێوەی تێگەشتنێکی دەستەجەمعی کۆمەڵایەتی ناو کۆمەڵگا گەر هەڵە بکەیت سزا وەرئەگریت. بەڵام ئایا لێرە وایە؟


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button