لە بارەی دانپێدانانی دەستگیرکراوانی بادینان

لە فەیسبووکی عەلی حەمە ساڵح و شایان عەسکەری وەرگیراوە
سەرنجی ھاووڵاتیان بۆ ئەوە ڕادەکێشین کە بڵاو کردنەوەی ئەوەی کە خۆیان ناویان لێ ناوە دانپێدانان، لە ڕاستیدا دانپێدانان نیە بەوەی بەشێک بن لە گروپێکی چەکداری یان ھەوڵی تیرۆرو کوشتنێک یان بۆ تێکدانی ئاسایشی کوردستان درابێت.
‏‎ئێمە بۆ مان نیە دەستێوەردان لە بڕیاری دادگادا بکەین..
‏‎بەڵام بە ئەرکی خۆمان دەزانین ئەوەی بنیومانە لە دادگا وەک خۆی بیڵێین..
‏‎سەرەتای دانپێدانەکە بەوە دەستی پێکرد ئەمانە سیخوڕن و ڕۆژنامەنوس نین، چونکە ناسنامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانیان نییە.. بەیاسا ئەندام بوون لە سەندیکا بە ھیچ شێوەیەک مەرج نیە بۆ ڕۆژنامەنوس..
‏‎بۆ دۆسیەی شیروان
لە ڕۆژی حوکمدانەکەیدا ئەو تۆمارە دەنگیەی ڕووبەڕوو نەکرایەوە ، کە گوایە لەگەڵ بەرپرسێکی ھەواڵگری پەکەکەدا گفتوگۆی دروستبونی ھێزی چەکدار و چەند گروپێک دەکەن بە ناوی ئارداڵ…
لەبارەی تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە، شیروان ڕەتیکردەوە ھیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە ھەبێت و وتی: خیلافم ھەیە لەگەڵیان..
لەبارەی ئەوەش پەیوەندی لەگەڵ کەسێک ھەبوە بە ناوی ئارداڵ..
پارێزەکەی شیروان وتی: ،ئەو کەسەی گوایە ناوی ئەرداڵە ناوی ئەسڵی ( ش) و کاری سیخوڕی بەسەر شیروانەوە کردوەو ئێستا لە دھۆکە بۆچی دەستگیر ناکرێت؟
‏‎لەو ئیفادەی شیروان لەبەردەم دادگا خوێندرایەوە، دانی بەوەدا نەنابوو بەشێکە لە گروپێکی چەکدار…
‏‎ئەو دەنگەی ڕووبەڕوو کرایەوە کەوا پرسیاری بەرپرسێکی ئەمنی سمێل دەکات، شیروان وتی: ئەوە دەنگی من نیە..
‏‎دادوەریش وتی: دەینێرین بۆ تاقیگەو دەردەکەوێت ھی تۆیە یاخود نا.. بەڵام نە نێردراو حوکمدرا..
‏‎یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاراستەی شیروان کرا، وێنەی بارەگای دەزگای ئەمنی گرتوەو ئەمە کاری سیخوڕیە…
‏‎شیروان وتی: من ڕۆژنامەنوسم و سەرنوسەری گۆڤاری باشوربوم، ئەو وێنانەی گرتومە وێنەی زیندانی نھێنین نەک دەزگای ئەمنی و پێش ساڵی ٢٠١٥ لە گۆڤاری باشور بڵاومکردەوە.
‏‎شیروان، تۆمتبارکرا بەوەی وێنەی فڕۆکەیەکی لە دورەوە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر گرتوە لە کاتی ھەستاندا و ئەمشەویش وابڵاوکرایەوە فڕۆکەی ھاوپەیمانانە، شیروان ڕەتیکردەوەو وتی: ئەو وێنە ھی ٢٠١٢ لەگەڵ دوو ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی چومە سەری کانی و لەوێ وێنەگیراوە نەک ھەولێر..
‏‎پێشتر لە کاتی دادگاییکردندا شیروان، تۆمتبارکرا ئەندام بوە لە ڕێکخراوێک بەناوی ١٧ی شوبات، ئەم ڕێکخراوەش مۆڵەتی نیە
‏‎شیروان، وتی: لە بەلجیکا مۆڵەتمان ھەیە، ڕێکخراوەکەی ئێمە سیاسی و چەکداری نیەو ھەر کارێکم کردوە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ و کاری ڕۆژنامەوانی بوە…
‏‎ئەمشەو لیستێک پیشاندرا کەوا گوایە ھی بەرپرسانی کوردستانن و بۆ پەکەکە نێردراون.
دادوەر لێی پرسی ھەندێک دەستنووس لە مالی تۆ دۆزراونەتەوە، شێروان ووتی ھی من نیە، دادوەر ووتی: دەینێرین بۆ بەلگەی تاوان، بەڵام پێش یەکلابونەوە حوکمدرا ئەو ڕۆژە..
‏‎ئەو گروپ چاتەی مێسنجەر کە باسکرا، جگە لە ڕەخنەو کۆکردنەوەی زانیاری، ئایا ھیچ بەڵگەیەک ھەیە پلانی تیرۆرێکی دیاریکراو ھەبێت یان بەڵگەیەک ھەیە جاسوسی بۆ لایەنێکی دەرەکی کرا بێت! ئێمە نەمان دیت…
‏‎لە ئەو تۆمارە ڤیدۆیەدا چەند وێنەیەک بڵاوکرایەوە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە، ئایا بەیاسا وێنەگرتن لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە قەدەغەیە؟ …
کۆتا جار شیروان وتی: من بە خێزانم ھەڕەشەم لێکراوە، کێ لە ئێوە قبوڵدەکات بە خێزانی ھەڕەشەی لێبکرێت..
‏‎سەبارەت بە گوھدار..
‏‎ئەوەی زیاتر ڕووبەڕووی کرایەوە لەو گروپەی مێسنجەرە بوەو لە تۆمارە ڤیدۆیەکەدا ناوی بەشێک لە ئەندامانی گروپەکەی ھێنا.. لە دانپێدانانی بەردەم دادگا بە ناوی ئەو خوێندرایەوە وتبوی:
‏‎بەشداری گروپێکم کرد کاری گۆڕینەوەی زانیاری بوو لەسەر خراپی دەزگا ئەمنیەکان بەرامبەر خۆپیشاندان و نەبوونی خزمەتگوزاری، چەند جارێک راپۆرتم بۆ شیروان نوسیوە و کۆی گشتی پاداشتی 400 ھەزار دیناری پێداوم..
‏‎لە قونسوڵگەری ئەمریکا باسی خراپی دۆخی ئەمنی دھۆک و ئازادیمان کردووە..
‏‎گوھدار لە ڕۆژی دادگایکردنی ، بەشێکی ئەم دانپێدانانەی ڕەتکردەوەو وتی: بەشێک لەمانە قسەی من نیە…
‏‎ئێمە وەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە گروپێک بوین بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری میدیایی و خێراکردنی کاری میدیای و ڕۆژەڤی بادینان ئەم گروپەمان دروستکردووە و ھەر یەکێک لە دەزگایەکی میدیای کارمان دەکرد و ئەو گروپە بۆ ئاسانکاری کاری میدیایی بوو…
‏‎لە ڤیدۆی دانپێدانانەکەش وتی: ئەم گروپەی مێسەنجەت بۆ زانیاری ڕۆژنامەوانی بوە.. ‏‎لەبەردەم دادوەریش وتی: من ڕۆژنامەنوس بوم لە سپێدە و NRT پەیامنێری وڵات… من لە ھیچ گروپێکی سیخوڕی و چەکداریدا نیم….
‏‎ھیچ بەڵگەیەک نەبوو کە بەشێک بێت لە گروپی چەکداری… ‏‎لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگیەی گوایە پرسیاری جوڵەی ھێزێکی سەربازی دەکات..
‏‎ھاریوان
‏‎لە تۆمارە ڤیدۆیەکەی ھاریوان دا ئەمشەو ھیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە بەشێک بێت لە گروپی چەکداری..
‏‎لە دانپێدانانەکەی ھاریوان دا کە لەبەردەم دادوەر خوێندرایەوە.
‏‎وتی: ‏‎داخلی گروپێکی مێسنجەری زانیاری کراوم لە ٢٠٢٠ م ..
‏‎شێروان داوای زانیاری لێکردم لەسەر تیرۆری سیاسی و ڕۆژنامەنوسان. شێروان شیروانی سەرقاڵی ئامادەکردنی پەرتوکێک بوە لەسەر تیرۆری سیاسی لە ساڵی ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠ ..
‏‎ھاریوان وێنەی کێڵگەیەکی نەوتی سمێڵی بۆ شیروان ناردبوو
‏‎ھاریوان لەبەردەم دادگا وتی: ‏‎من لە ھیچ کارێکی سیخوڕی و کوشتن و گروپی چەکدار تێوەنەگلاوم..
‏‎لەو گروپەش ھیچ شتێکی سیخوڕی و کوشتنمان باس نەکردوە..
‏‎وتی: شێروان داوای زانیاری لێکردم لەسەر کێڵگەیەکی نەوت لە گوندێکی ناوچەی سمێل و وتی ڕاپۆرتم لەسەری ھەیە، منیش لە ھاوڕێیەکی خۆم کە خەڵکی گوندەکەیە وەرمگرت و بۆم نارد….
‏‎شڤان سەعید
‏‎لە دانپێدانانی شڤان و گرتە ڤیدۆیەکەش بەھیچ شێوەیەک باسی لەوە نەکردوە سیخوڕی کردبێت یان بەشێک بێت لە گروپی چەکدار.. تەنیا ڤیدۆیەک دانرا گوایە ھی جوڵەی ھێزی سەربازیەو بۆ شیروانی ناردوە.. ڤیدۆکە شتێکی گشتی و ناڕونەو ھیچ وردەکاریەکی ئەمنی تێدا نیەو چەندین ڤیدۆی ھاوشێوە لە فەیسبوک و سۆشیال میدیادا ھەیە..
ئەیاز..
‏‎لە دانپێدانانی ئەیازیشدا زیاتر ھەر پرسیار بوو لەوەی شیروان و گوھدار و بەدل بەرواری کەی ناسیوەو ھیچ باسێکی گروپی چەکداری و سیخوڕی بۆ لایەنی دەرەکی نەبوە..
پارێزەری بەرگری دەسگیرکراوان پرسیاری ئەوەی لێیان کرد کە ئایا ھیچ پەیوەندییەکیان بە پەکەکە ھەیە؟، وەڵامیان ئەوە بوو نەخێر پەیوەندییان نیە.
‏‎ئێمە باوەڕمان بەدەستێوەردانی دادگا نیە، بەس بە ئەرکی خۆمان زانیوە ئەوەی زانیومانە وەک خۆی بیگێڕینەوە.
‏‎ھیوامان وایە دادگای تەمیز وردتر لە بەڵگەنامەو ڕاستیەکان بڕوانێت و حوکمێکی دادپەروەرانە بدات..
تێبینی: ئەم تۆمارە ڤیدیۆیانە کۆنن، لە رۆژی دادگایی لاوازتر بون و چاویان بە قوڵدا چوو بوو.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button