دانپێدانانەكەی پاراستنی پارتی و 20 پرسیار؟

لڤین: شیکاری

چەند پرسیارێك لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی بەناوی دانپێدانانی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوكرایەوە

• لە پێشەكی ڤیدیۆكەدا دەڵێ ئەو گروپە پیوەندی راستەوخۆیان بە “پەكەكە و چەندین لایەنی دیكەوە هەبووە” لایەنەكانی دیكە كێبوون؟

• ئەو ناوچانەی راهێنانیان تیادا كردووە بۆ چەكی سوك و چەكی بێدەنگ كوێ بوون؟ ئەو چەكانەیان پێگیراوە؟ ئەگەر چەكیان پێگیراوە بۆ وێنەی چەكەكە بڵاونەكرایەوە؟ لە كاتێكدا كاتێك راوچیە دەگیرێت وێنەی تۆڕی ماسی و تاپڕیش بڵاو دەكرێتەوە، بەڵگەی راهێنانەكان چی بوو ؟

• پەیوەندیە تەلەفونیەكەی نێوان شێروان شێروانی و كادرەكەی پەكەكە بە ناوی ئەرداڵ بۆ دەنگی شێروان دەنگێكی پاك نیە، لەبەرامبەردا دەنگی كادرەكەی پەكەكە دەنگێكی پاكە؟

• بۆچی ئەو گروپە حاكمەكانیان كردووەتە ئامانج؟ ئایا بە مەبەستی ناچاركردنی دادوەرانی دادگای پێداچوونەوە نیە بۆ پەسەندكردنی سزاكەی دادگای تاوانی هەولێر؟

• كەس گوێی لەوە نەبووە كە یەكێتی و پارتی بە چەك نەبێت ناڕۆن؟ ئایا بەراستی ئەوە بەڵگەی دروستكردنی گروپی تیرۆریستیە یان را دەربڕین و شیكارە؟

• ئەگەر شێروان كاری بۆ پەكەكە كردبێت بۆ بە كەسێكی دیكە كە بە ناوی تاگور زەردەشتی كە ناوی هاتووە دەڵێت ناوی كازم بەرواریە و لە زیندان ناسیومە و كوڕێكی نزیك لە پەكەكەیە، خۆشی پێیوتم كە ئەو پەكەكە نیە بەڵام ئاپۆچیە، چۆن دەبێت بەو وابڵێت لە كاتێكدا بە گوێرەی سیناریۆی ڤیدیۆكە شێروان خۆی متمانەپێكراوی پەكەكە بووە؟

• بۆچی لە پەیوەندیەی دەوترێت پەیوەندی نێوان شێروان و كادرێكی پەكەكەیە تەنها یەك دێڕی قسەكانی شێروان روونترە لە هەموو قسەكانی ئەویش ئەو دێڕەیە كە دەڵێت”تا باشوری كوردستان رزگار نەكەین باكور رزگار نابێت، رۆژئاوا و رۆژهەڵات رزگار نابێت، سەرەتانی مە باشوری كوردستانە”؟

• بۆچی زۆرینەی دانپێدانانەكە لەسەر پەیوەندیەكە گوایە لە نێوان شێروان و كادرێكی پەكەكەیە؟ لە كاتێكدا شێروانی لە دادگا رەتیكردەوە دەنگی ئەو بێت؟

• پەیوەندیەكە بە چەند بەشێك دانراوە كۆی گشتی 4خولەك و 47چركەیە، لە هەموویاندا ئەو دەنگەی دەوترێت شێروانە لاوازدیارە ئەگەر لە شێروانەوە بەدەستیان هێنابێت گونجاوتر نەبوو دەنگی شێروان روننتر بێت؟

• ئەوەی شێروان باشی دەكات پارەی لە رێكخراوێك وەرگرتووە، وەرگرتنی فەند لە رێكخراو تاوانە؟

• لە كۆتایی قسەكانی شێرواندا دەڵێت كەس ئیهانەی نەكردووم، بەڵام بۆ كاتێك لە دادگا وتی لە ژێر هەڕەشەی خیزانیدابووم دواتر سكاڵای لەسەر تۆمار كرا؟

• دروست لە خولەكی 15و 23 چركەدا كاتێك گوهدار قسە دەكات لەوكاتەی كەسی پاراستن لێی دەپرسێت لەو گروپەدا چی كارێكتان دەكرد، مۆنتاژەكەی هەڵە كراوە و لیبسنی لێوی دیارە كە دەڵێت زانیاری رۆژنامەوانی بەڵام ڤیدیۆكە رۆژنامەوانیەكەی لێبڕاوە تەنها زانیاریەكەی ماوەتەوە، بۆ ناهێڵێت وەڵامی پرسیارەكەی بداتەوە؟

• دەنگی پەیوەندی تەلەفونی شێروان شێروانی و گوهدار زێباری بڵاوكراوەتەوە، بەڵام بۆ دەنگەكەی شێروان هاوشێوەی دەنگی پەیوەندیەكەی نێوان ئەرداڵ و شێروان نیە؟

• بۆچی ناو و وێنەی كۆمەڵێك چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس هاتووە بەڵام دەستگیرنەكراون لەوانە(تاگور زەردەشتی، مەكی ئامێدی (لە ئەوروپایە) نیاز، قادر نادر، ئەیهان و ۆر كەسی دیكە…)؟

• لەسەر بەڵگەنامەیەك كە وێنەی گروپێكی چاتە تێبینیەك نوسراوە دەڵێت پارێزەر هەرێم رەفعەت ناوی ئەو دادوەرەی فەرمانی دەستگیركردنی شێروانی دەركردووە ناوی مەسعودە، ئایا ئەم مەسعودە هەر ئەو مەسعودە نیە كە شێروان تۆمەتبار كراوە بەوەی پرسیاری كردووە لە دهۆك؟ بۆچی ئەم حاكمە ناوی وەك تاوانلێكراو وەك دادوەری بڕیاردەر هاتووە؟

• ئایا دانپێدانانی هاریوان چی بوو؟ تاوانەكەی چی بوو كە دانی پێدانا؟ داوای زانیاری لەسەر بیرە نەوتێك تاوانە؟ تاوانێكی دیكەی هاریوان ئەوەی كە كادرێكی پەكەكەی ناسیوە؟ ئایا ناسینی كادری پەكەكە تاوانە؟

• لە خولەكی 22 و 58 چركەدا شڤان سەعید بەرۆشكی پرسیاریلێدەكرێت تۆ زانیاریت بۆ شێروان كۆكردووەتەوە، بەڵام شڤان دەیەوێت روونیبكاتەوە جۆری زانیاریەكان چی بووە، بەڵام رێی لێدەگیرێت و ئەویش دواتر دەڵێت بەڵێ دوای ئەوەش تەشویش دەخرێتە شەر قسەكانی، ئایا ئەو بەڵگەی تاوانە كە زانیاری دابێتە شێروان؟ زانیارییەكان چی بوون كە داویەتی بە شێروان؟

• دوای قسەكانی شێروان چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی پێشمەرگە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە لە مۆبایلی شڤاندا بووە، بەڵام هێزەكە لە ناو شوێنێكی گشتیدا دەجوڵێت وێنە گرتنی پێشمەرگە یان هێزە ئەمنیەكان لە سەر شەقام و شوێنەگشتیەكان تاوانە؟

• ئەیاز كەرەم لە و قسانەیدا كە وەك دانپێدانان بڵاوكراوەتەوە تەنها باس لە مێژووی ناسینی چالاكوانانی ناوگروپ چاتەكە دەكات لەگەڵ وەرگرتنی بڕێك پارە لە كەسێك كە لە ئەوروپاوە بۆی ناردووە بەڵام بڕی پارەكە و ناوی كەسەكە سانسۆر كراوە، بۆچی سانسۆركرا لە كاتێكدا ئەو پارەیەی شێروان لە رێكخراوەكەی وەرگرتووە بڕەكەی ئاشكرا كرا؟

• بۆچی دانپێدانانەكە پێش دەستپێكردنی دادگای پێداچوونەوە بڵاوكرایەوە؟

ئەو ڤیدۆیەی وەک دانپێدانانی سزادراوانی بادینان بڵاوکرایەوە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button